پنتاگۆن: موشەکەکانی ئێران دەکەینە ئامانج

0

نوچە-مهر

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بانگەشەوەی ئەوە دەکات کە لە بەرەبەری بەکارهێنانی لەیزردایە بۆ کردنە ئامانجی موشەکەکانی ئێران و کۆریای باکور، بە گوێرەی دیفێنس نیوز، ئەمریکا لە پلانی دایە کە موشەکە دوورهاوێژەکانی کۆریای  وباکور بە هۆی لەیزرەوە بکاتە ئامانج.

ئەم هەواڵە لە لایەن بەرپرسیکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە راگەیێنراوە، بە گوتەی ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن، کردنە ئامانجی موشەکە دوورهاوێژەکان بە رێگەی لەیزر یەکێک لە کەم تێچووترین رێگاکانە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، زیاتر لە دە ساڵە لێکۆڵینەوە و دیراسەی لە سەر دەکات.

جەیمز سیرینگ، بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی بەرگری موشەکی ئەمریکا لەم بارەوە گوتویەتی: ئەمە تەنها دەربڕینی هیوا نییە، بەڵکو کارێکە کە خەریکی ئەنجامدانین، ئەمەش بە بابەتێکی هەستیار و گرنگ لێکدەدەمەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com