ویکڵی ستاندەر: ئەمریکا یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکەی داوە بە ئێران

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

بە پێی لێدوانێکی بەرپرسیکی ئیدارەی ئۆباما، کەمتر لە دوو مانگ و دوای ئەوەی کە لە مانگی ژانویەی ئەمساڵ ئێران بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی نەقدی لە ئەمریکا وەرگرتووە، واشنتۆن یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پارەی نەقدی دیکەی داوە بە ئێران.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ویڵی ستاندەر، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەم راگەیاندنەی گوتووە، ئەم بڕە پارەیە بەر لە ١٧ی مارس رادەستی عێراق کراوە و ئۆباماش جەختی لەوە کردۆتەوە، بەو هۆیەی کە ئەمریکا  وئێران مامەڵە و پەیوەندی بانکییان لە  ئارادا نییە، دەبێ بە شێوەی نەقدی ئەم پارەیەی رادەست بکرێت.

ویکڵی ستاندەر لە درێژەی راپۆرتەکەی ئاماژە بەوە دەکات، کە تا هەفتەی رابردوو ئەمریکا تەنانەت دانی یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بە ئێران پشت راست نەکردبووەوە و تەنها ئەو کاتەی دژکردەوەی نیشان دا کە رۆژنامەی وۆڵ ستریت ژوڕناڵ، هەواڵی پێدانی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری لە لایەن ئەمریکاوە بە ئێران بڵاو کردەوە، ئەمەش هاوکات بوو لە گەڵ ئازادکردنی ٥ زیندانی ئەمریکایی لە لایەن ئێرانەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاند، ئەم دوو رووداوە بە هەڵکەوت بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com