نوچەنێت-تسنیم
دوای ئەوەی کە سەرۆککۆماری کۆریای باشور لە وتارێکدا فراوانخوازی موشەکی و سیاسەتی ئەتۆمی کۆریای باکوری مەحکوم کرد و بەرگری لە جیگیرکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا لەم ولآتە کرد، پیونگ یانگ رایگەیاندووە، کە ناوبراو نەخۆشی دەرونی هەیە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا، پارک گێئۆن هائە، سەرۆککۆماری کۆریای باشور جەخت لە گرنگی جێگیرکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا ناسراو بە تاد لەم وڵاتە کردۆتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەرگری کردن لە خۆ بەرامبەر بە فراوانخوازی و پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی و ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکورەوە زانیوە.
گوتەبێژی لیژنەی کۆریای باکور بۆ یەکگرتنەوە لەم بارەیەوە گوتوویەتی، لێدوانەکانی سەرۆککۆماری کۆریای باشور بێ بنەمایە و تەنها بیانوویەکە وهیچی دی.
ئەم بەرپرسەی کۆریای باکور باس لەوەش دەکات، کە سەرۆککۆماری کۆریای باشور بە بێ پرسی ئەمریکا، ئیرادەی ئەنجامدانی هیچ کارێکی نییە. هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات، ئەم لێدوانانە تەنیا گاڵتەجارێکە کە لە لایەن نەخۆشێكی دەرونییەوە دێتە بەر باس.