پەرلەمانتارانی عێراق واژۆ لە دژی خالید عوبەیدی کۆدەکەنەوە

0

نوچەنێت-ئیلنا

دەیان کەس لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی دوور خستنەوەی خالید عوبەیدی لە پۆستەکەی، خەریکی کۆکردنەوەی واژۆن.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵنێری واعی گوتووە، ئەم داواکاریەی پەرلەمانتارانی عێراق، خراوەتە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمان و پێدەچێ لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، خالید عوبەیدی لە پۆستی وەزارەتی بەرگری دوور بخرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە رایانگەیاند، کە سەبارەت بە گەڵاڵەی لێپرسینەوەی عوبەیدی نەگەیشتوونەتە قەناعەت.

عوبەیدی بە گەندەڵی دارایی بە تایبەتی لە پەیوەندی لە گەڵ رێککەوتنە سەربازییەکانی عێراق تۆمەتبار کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com