نوچه- ئاژانسه‌كان
عه‌بدولڕه‌حمان لویزی په‌رله‌مانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا، رۆژی سێشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو نوجێفییه‌كه بۆ داگیر كردنی موسڵ تۆمه‌تبار كرد.
لویزی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ” قۆناغی دوای داعش زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ داهاتووی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌هۆی بونی پلانێكی دابه‌شكردن كه هه‌رێمی كوردستان رابه‌رایه‌تی ده‌كات به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو برایانی نوجێفی (ئه‌سیل و ئوسامه نوجێفی)، بۆ داگیر كردنی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا و كۆنترۆڵ كردنی”.
هه‌روه‌ها دەڵێت ” ئامانجی پلانه‌كه ئه‌وه‌یه، پێشمه‌رگه زۆرترین قه‌زای پارێزگاكه كۆنترۆڵ بكات، وه‌ك شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و مه‌خمور، پاشان داوا بكرێت ئه‌و ناوچانه بكرێته پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ دواتر بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی مادده‌ی 119 ی ده‌ستوری عێراق كه ده‌ڵێت، مافی هه‌موو پارێزگایه‌ك یان زیاتره هه‌رێم رابگه‌یه‌نێت دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم”.
لویزی هەروەها جه‌ختی كرده‌وه کە ” ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانن، ئه‌وانیش له هه‌وڵدان بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌پێناو راگه‌یاندنی هه‌رێم و دابه‌شكردنی پارێزگاكه، دوای رزگاركردنی پارێزگاكه‌ش راسته‌وخۆ به ئاگاداری ئه‌مریكا و توركیا، ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه ده‌درێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیشی كرده‌وه كه ” هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و توركیا له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئامانجه و لێكهه‌ڵوه‌شانی موسڵ، بۆ پێنج پارێزگا یان هه‌رێمی تایفی هاتونه پارێزگاكه”.
لویزی داوای له حكومه‌ت كرد ” په‌له بكات بۆ كۆتایی هێنان به‌و پلانه و ناردنی هێزی گه‌وره بۆ شكست پێهێنانی داعش و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانی داگیركاری دووه‌م و دابه‌شكردنی پارێزگاكه”.
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر و له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا باسی ئه‌وه‌یان كردوه كه ” ئه‌و خاكه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئازادی كردوه به خوێن، جارێكی‌تر نایده‌نه‌وه به حكومه‌تی ناوه‌ند”.