نوچە-مهر
وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بە پێی بڕیارێک ٣٨ هەزار لەو کەسانەی کە لە پەیوەندی لە گەڵ کودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا دەستگیر کرابوون، بە شێوەی مەرجدار و پێشوەخت ئازاد دەکرێن.
بە گویرەی رۆیتەرز، بەکر بۆزداغ ئەم هەواڵەی لە تویتێکدا لە سەر تۆڕی تویتەر بڵاو کردۆتەوە و رایگەیاندووە، ئەم بڕیارە بە پێی گەڵاڵەی”ئازادی چاودێرکراو” و بە پێی بڕیاری دەوڵەت کە ئەمڕۆ دەکراوە، بەڕێوەدەچێت.
لە کودەتاکەی ١٥ی تەمو، گروپێک لە ئەفسەرانی سوپای تورکیا بە ئامانجی خستنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە دەستیان دایە جموجۆڵ و ئۆپەراسیٶنی سەربازی لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە، کە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵ کراەیەوە. ئەم کودەتایە بە سەدان کەس کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
دوابەدوای کودەتاکە بە هەزاران کەس، بە تۆمەتی بەشدارکردن لەم کودەتایە دەستبەسەر کران.