نوچە-تسنیم
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ژمارەی ئەندامانی داعش کە ریزەکانی ئەم رێکخراوە لە سوریا و عێراقەوە بەرەو وڵاتانی خۆیان بە جێ دەهێڵین رووی لە زیادبوونە.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: داعش لە سوریا و عێراق لە ژێر گوشاری توندی سەربازیدایە و بەرەبەرە ناوچەکانی ژێر کۆنترٶڵی خۆی لە دەست دەدات. هەر بەم هۆیەوە ژمارەی ئەندامانی بیانی رۆژ لە دوای رۆژ بە شێوەیەکی بەرچا و ریزەکانی ئەم رێکخراوە بە جێ دەهیڵن و روو دەکەنەوە، وڵاتانی خۆیان.
بە پێی ئەم راپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکان، نزیکە ی٣٠%ی ئەندامانی بیانی گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان و لەم رووەشەوە بوونەتە مەترسی و هەرەشەی جددی بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی ئەم وڵاتانە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ژمارەیەک لەم ئەندامانە کە گەڕاونەتەوە ئامادەی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستین و هێڕشەکانی سەر پاریس وبرۆکسل بەڵگەیەکە بۆ ئەم قسەیە.