نوچە-بی بی سی
بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: دوای ٧٠ ساڵ کە ٨ پیاو پۆستی سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوەیان لە ئەستۆ بووە، کاتی ئەوە هاتووە ژنێک ئەم پۆستە پر بکاتەوە.
جێی ئاماژەیە کە لە کۆی ١١ کاندید بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان،٥ کەسیان ژنن و بان کی مۆن، پاییزی ئەمساڵ دەبێ ماڵئاوایی لە پۆستەکەی بکات.
روسیا وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەڵێن، تاکو ئێستا کەسێک لەم ناوچانە نەیتوانیوە بگاتە لوتکەی ئەم رێکخراوە،هەر بۆی داواکارن کە پۆستی سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوە، بۆ ئەم ناوچانە تەرخان بکرێت.
ئە وکەسانەی کە خۆیان بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کاندید کردووە، سەربە ناوچەکانی ئەمریکای لاتینن، ئەوروپای رۆژئاوا، ئۆستۆرالیا و ئەوروپای رۆژهەڵاتن.
بانک کی مۆن، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوێکی دیاریکراو بدات رایگەیاندووە ،کە لە ئاستی جیهاندا زۆر سەرکردەی بە توانای ژن بوونیان هەیە و توانای ئەوەیان هەیە کە گۆڕانکاری بنەڕەتی پێک بهێنن.
هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە سکرتێری گشتیی داهاتووی ئەم رێکخراوە دەبێ وێنەیەکی روون و شەفافی لە ئایندەی جیهان هەبیت و پابەندی ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ بێت لە جیهاندا.