بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا: سەد هەزار چەکداری ژێر پشتیوانی ئێران لە عێراق لەبەرەکانی شەڕدان

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا دەڵێت: نزیکەی ١٠٠ هەزار چەکداری شیعەی ژێر پشتیوانی ئێران، لە ژێر ناوی حەشدی شەعبی لە بەرەکانی شەڕ لە عێراق چالاکن.

بە گوتەی گوتەبێژی هاوپەمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، لە دەسپێکی سەرهەڵدانی داعش لە عێراق لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە لە لایەن ئیرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێ گەیشتۆتە ١٠٠ هەزار کەس.

بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی فەکس نیوز، کریستوفێر گارڤێر لە وەڵامی ئیمێڵێکی ئەم کەناڵە، وێڕای پشت راست کردنەوەی ئەم بابەتە رایگەیاندووە، زۆربەی ئەم هێزە چەکدارانە خەڵکی عێراقن.

گارڤێر جەخت لەوە دەکاتەوە، مەرج نییە کە تێکڕای هێزە چەکدارە شیعەکان لە لایەن ئێرانەوە پشتگیرییان لێ بکرێت، بەڵام ژمارەی ئەو هێزانەی کە لە ژێر پشتیوانی ئەم وڵاتە لە عێراق چالاکن نزیک بە ٨٠هەزار چەکدار بەراورد دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com