ئێران، جێگیرکردنی فڕۆکەشەڕکەرەکانی روسیا لە هەمەدان پشت راست دەکاتەوە

0

نوچە-رادیۆ فەردا
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەکارهێنانی هەرێمی ئاسمانی ئێران لە لایەن روسیاوە، بۆ بوردومان کردنی بنکەسەربازیەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وێڕای پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە، هاوکاریەکانی ئێران و روسیا بە ستراتیژیک وەسف دەکات.
بە پێی راپۆرتەکان، روسیا ژمارەیەک فڕۆکەی بۆم هاوێژی خۆی لە سەر خاکی ئێران لە پاریزگای هەمەدان جێگیر کردووە و، لەم رێگەوە بنکە سەربازیەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکاتە ئامانج.
لەم پەیوەندیەدا، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، کە ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە لە جۆری تۆپۆلۆف لە بنکەی هەمەدانەوە چوونەتە سوریا وبنکە و مۆڵگە سەربازیەکانی دژبەرانی ئەسەدی کردۆتەوە ئامانج.
هەر لەم بارەیەوە، ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی کۆاری ئیسلامی، ئیرنا، دوێنێ سێ شەممە ١٦ی ئاب لە راپۆرتێکا لە زاری عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی گوتویەتی: ئامانج لە هاوکاریە سەربازیەکانی نێوان تاران ومۆسکۆ شەڕ لە دژی تیرۆریزمە و ئەم هاوکاریەشی بە ستراتیژی وەسف کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com