نوچەنێت.هاوڵاتی
له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی توركیا گوڵتان كشناك هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی (به‌ده‌په) له‌به‌رده‌م ته‌واوی په‌رله‌مانتاران وته‌یه‌كی به‌هێزی پێشكه‌شكرد سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی گوندی “رۆبۆسكی” پارێزگای شرنا‌خ كه نزیكه‌ی 40 هاوڵاتی تێیدا بونه قوربانی.
كشناك له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه‌سایتی هاوڵاتی دۆبلاژیكردووه بۆ زمانی كوردی ده‌ڵێت “هه‌ر رۆژێك بێت ده‌بێت باجی ئه‌و كارانه بده‌ن، منداڵێك پێش ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا ببێته قوربانی په‌نجه‌ی شه‌یه‌تومانی به‌رزكردبویه‌وه تا خوا بیپارێزێت، شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستبدات شایه‌تومانی هێناوه، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و باره‌یه‌وه داوای لێبورن ناكات، گومان له مرۆڤبوونی و موسڵمانبونی ده‌كه‌م”.
ڤیدیۆ؛ ده‌قی وته‌كانی هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په له‌په‌رله‌مانی توركیا به‌دۆبلاژی كوردی
0
Share.