تورکیا سزای گولەنی دیاریکرد

0

نوچە-ئیرنا

ئاژانسی هەواڵدەریی دەوڵەتی تورکیا لە راپۆرتێکدا دەڵێت: داواکاری گشتی ئەم وڵاتە پێشنیاری دوو سزای زیندانی هەتاهەتایی وێڕای ١٩٠٠ ساڵ زیندانی دیکەی بۆ فەتحولا گولەن، وەک تۆمەتباری سەرەکی رێکخستنی کودەتا شکست خواردووکەی ئەم وڵاتە خستۆتە روو.

ئاژانسی سپۆتنیکی روسیا، لەم بارەوە رایگەیاندووە:لە دوای کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی تورکیا کە بووە هۆی کوژران ٢٦٠ کەس، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٢٦٠٠٠ کەس لەم پەیوەندیەدا دەستگیر کراون.هەم لەم پەیوەندیەدا تورکیا داوای رادەست کردنەوەی فەتحولا گولەنی لە لایەن ئەمریکاوە کردووە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە راپۆرتێکدا دەڵێت: لەم دۆسیەیە وێڕای دوو سزای زیندانی هەتایی و ١٩٠٠ ساڵی زیندان، داواکاری گشتیی تورکیا٤،٨ ملیۆن دۆلار غەرامەی بۆ گولەن لەبەرچاو گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com