نوچە-شهر خبر
بەرپرسێکی کۆشکی سپی دەڵێت: واشنتۆن بۆ هاوکاری لە گەڵ روسیا بە مەبەستی بەدیهاتنی ئامانجەهاوبەشەکانمان لە سوریا هەوڵی خۆی دەدات، بەڵام ئەگەر هەوڵەکان شکست بێنن ئەمریکا بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەیە، لەوانە درێژبوونەوەی شەڕ لەم وڵاتە.
رۆبێرت مالی، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا و رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە کۆشکی سپی دەڵێت: ئەگەر هاوکارییەکانی نێوان ئەمریکا وروسیا لە بارەی سوریاوە شکست بێنێ، ئەمریکا لە چەکدارکردنی دژبەرانی سوریا بەردەوام دەبێت،هەر چەند بە باشی لەوە تێدەگات، کە ئەم هەنگاوە رەنگە ببێتە هۆی درێژبوونەوەی شەڕ لە سوریا.
ئەم بەرپرسەی ئەمریکا بە گۆڤاری فارین پالیسی گوتووە: واشنتۆن ئامادە هەموو رێکارێک بگرێتە بەر، تاوەکو پێش بە سەرکەوتنی رژێمی سوریا بگرێت.