عەبادی: نابێت پێشمەرگە لە شوێنی خۆیان بجوڵێن و فراوانخوازی بکەن

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا پێشمەرگە لە شوێنی خۆیان نابێت بجوڵێن و فراوانخوازی بکەن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە رۆژی سێشەممە 16-8-2016  رایگەیاندووە “پێویستە پێشمەرگە لە شوێنەکانی ئێستایان بمێننەوە و نابێت فراوانخوازی بكەن، تەنانەت ئەگەر هاوکاری سوپای عێراقی-ش بکەن”.

سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتی “جگە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقی هیچ هێزێکی دیکە ناچێتە نێو شاری موسڵ، لەگەڵ ئەو کۆمەڵانەی کە لەنێو شاری موسڵ هاوکاری حکومەتی عێراقی دەکەن. لەنێو موسڵ حەشدمان هەیە، ئێستا ئەو حەشدە بە مەکینەکانی رۆڵەکانی موسڵ فراوان دەکەین”.

لەبارەی داهاتووی موسڵ عەبادی دەڵێت “دەبێت خەڵکی موسڵ خۆیان شارەکە بەڕێوەببەن، ئیدارەکردنی موسڵ دەبێت یەک ئیدارەبێت و روون دەبێت، نابێت چەند ئیدارەیەک بێت، دابەشکردنی موسڵ وەک شار بە هەموو شێوەیەک و بە تایبەتی لەلایەن ئێمـەوە رەتدەکرێتەوە و رێگەی پێ نادەین. لە نێوان ئێمە و هەرێمی کوردستان تەوافوق هەیە کە ئەمە روونەدات، هەرێمی کوردستان لە هەندێک بەرەدا هاوکاریی و پێداویستییەکان بۆ هێزە ئەمنیە عێراقییەکان دابیندەکات، هەروەها پاڵپشتی لۆجستی پێشکەش بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقی دەکات، کە ئەمەش نیمچە تەوافوقێکی لەسەر کراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com