نوچەنێت-مهر
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ تاوتوێ کردنی کۆمەڵێک پرس و بابەتی ناوچەیی و ناوخۆی عێراق بەم زووانە سەردانی تاران و ئەنقەرە دەکات.
کەناڵی سومریە نیوز لە راپۆرتێکدا دەڵێت، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەم زووانە بە سەردانێکی فەرمی دەچیتە تاران وئەنقەرە، بریار وایە جبوری، لەم سەردانانەی لە گەڵ بەرپرسانی دوو وڵات کۆمەڵێک پرس و بابەتی ناوخۆیی و ناوچەیی کۆببێتەوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، دۆخی ناوچەکە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرزم، گۆڕانکاریە ئەمنییەکان، کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و چارەسەر کردنی کێشە و گرفتی پارێزگا ناسەقامگیرەکان، لە رووی ئەمنی و سیاسییەوە، تەوەرە سەرەکییەکانی دانیشتنی نێوان جبوری و بەرپرسانی ئێران و تورکیا دەبن.