نوچە-ئاژانسەکان
دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆماریەکانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئێران وەک گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم و ئیسلامی بناژۆخواز وەسف دەکات و دەڵێت، ئەم وڵاتە لە ژیر گەمارۆ ئابورییەکان خنکاوە.
بە گوێرەی کەناڵی بی بی سی، ترامپ ئیسلامی توندڕەو بە گەورەترین هەڕەشە و دوژمنی ئەمریکا ناودەبات و دەڵێت، ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، لە دژی ئەو رەوتە دەوەستێتەوە.
ترامپ بە ئاماژەدان بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، سیاسەتی گۆڕینی رژێمی ئەم وڵاتە بە کارەساتێکی شکست خواردوو وەسف دەکات و هاوکات رەخنەکانی بەرەورووی ئۆباما وهێلاری کلینتۆن دەکاتەوە، کە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بواریان بۆ سەرهەڵدانی داعش رەخساند.
ترامپ، داعش بە گروپێکی شەیتانی وەسف دەکات، کە لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت ئەوروپا و٢٨ بۆ ٣٠ وڵاتی جیهان تەشەنەی کردووە.
ترامپ باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، بە شاردنەوەی زانیاریەکان و دەست تێوەردانیان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، هۆی ئەم کارەی ئۆباما ئەوەیە کە نایهەوێ مەترسی و سیمای ئیسلامی توندڕەوانە ئاشکرا ببێت.
پاڵێوراوی کۆماریەکانی ئەمریکا، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە وێڕای ئیسرائیل کە گەورەترین هاوپەیمانی ئەمریکا و وڵاتانی ئۆردن و میسر بەرەنگاری داعش و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی حزبوڵڵای لوبنان و حەماس دەبێتەوە.