نوچە-رادیۆ فەردا
سەرچاوەیەکی سەربازی روسیا، رۆژی دووشەممە رایگەیاندووە کە مۆسکۆ خوازیاری بە کارهێنانی هەرێمی ئاسمانی ئێراق و عێراق بۆ هاویشتنی مووشەکی کرۆز بووە.
بە گوێرەی راپۆرتی ئینتەر فاکس، روسیا لە رۆژی دووشەمەموە مانۆڕێکی سەربازی لە دەریای خازەر دەستپێکردووە.
هەروەها راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاندووە، ئەگەری زۆرە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش، لە گەڵ ئەمریکا بگەنە رێککەوتن.
بە گوێرەی رۆیتەرز،جوەزیری بەرگری روسیا گوتویەتی، وڵاتەکەی لە ئێستادا لە قۆناغێکی هەستیار و چالاکی وتووێژەکانیدایە لە گەڵ ئەمریکا.