نوچه- ته‌له‌گرافی به‌ریتانی
باری رۆزن، بارمه‌ته‌ی ئه‌مریكی پێشوو له ئێران پێیوایه، سوپای پاسدارانی ئێران ره‌وشتیان نیه، به له‌به‌رچاو گرتنی به‌رده‌وامی سیاسه‌تی رفاندنی بیانیه‌كان له وڵاته‌كه‌یدا و به‌كارهێنانیان له به‌رامبه‌ر وڵاته‌كانیان.
رۆزن كه له راگه‌یاندنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران كاری ده‌كرد، له وتارێكیدا له رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ده‌ڵێت: زۆر به ساده‌یی سوپای پاسداران دوو ئامانجی هه‌یه له رفاندن و گرتنی بارمته بیانیه‌كان، كه تا ئه‌مڕۆش له ئێران، بەردەوامە.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رۆزن و 51 دیپلۆماتكاری تری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له تاران، ده‌ستگیر كرد دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1979 هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه، 444 رۆژ له گرتوخانه‌كانی ئێران‌دا به‌ندیان كردن.
رۆزن روونی كرده‌وه، كه ئامانجی یه‌كه‌م له ده‌ستگیر كردنی بیانییه‌كان بۆ سوكایه‌تی پێكردنه، ساڵی 1979 ئێرانییه‌كان زۆر روون بوون ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه من و بارمته‌كانی تر ئازاد ده‌كرێین ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕێك پاره له به‌رامبه‌رمان بدات، ئه‌وه‌شی وت كه رێككه‌وتنه‌كه ساڵی 1981 ئه‌نجامدرا وئه‌مریكا 400 ملیۆن دۆلاری دا به ئێران و ئێمه ئازاد كراین.
ئامانجی دووه‌میش بۆ ئیحراج كردنی رۆژئاوایه، رۆزن ده‌ڵێت ” كاتێك ده‌ستگیریان كردم ئامانجی بنه‌ڕه‌تیان ئیحراج كردنی جێمی كارته‌ر بوو، ئه‌مڕۆش ده‌یانه‌وێت به رۆژئاوا بڵێن كه ئێمه‌ش كارتمان هه‌یه”.