نوچه- كه‌ناڵی بی بی ئێس
مایك مۆرێل، به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، داوای له ئیداره‌ی ئه‌مریكا كرد ئۆپۆزسیۆنی سوریا به چه‌كی پێشكه‌وتوو پڕچه‌ك بكرێت، بۆ رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی روسیا و ئێران و رژێمی ئه‌سه‌د.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی بی بی ئێسدا، مۆرێل گوتی، ده‌بێت ئه‌م كاره به نهێنییه‌كی زۆره‌وه ئه‌نجام بدرێت و پنتاگۆن ئه‌مه رانه‌گه‌یه‌نێت، دووپاتیشی كرده‌وه كه ” به‌ڵام ده‌بێت روسه‌كان و ئێران بزانن، كه ئێمه چه‌كی پێشكه‌وتوو ده‌ده‌ینه ئۆپۆزسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ی باجی تێوه‌گلانیان له به‌رگری كردن له ئه‌سه‌د بده‌ن، ئیرانیه‌كان میلیشیا شیعه‌كانی عێراقیان پڕچه‌ك كرد، كاتێك هێشتا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بوون”.
مۆریڵ ئاماژه‌شی به‌وه كرد، پێویسته هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌و بنكه بنه‌ڕه‌تیانه‌ی ئه‌سه‌د ده‌پارێزن” بۆ نمونه له گاردی كۆماریی ئه‌سه‌د بدرێت و نوسینگه‌كانی ئه‌سه‌د له نیوه‌ی شه‌ودا تۆپباران بكرێن و فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی، كه هاتوچۆی پێده‌كات له‌ناوببرێن و وای لێبكرێت هه‌ست به ترس بكات، ئه‌م هه‌نگاوانه له دژی ئه‌سه‌د و روسه‌كان و ئێرانییه‌كان وایان لێده‌كات رازی بن به چاره‌سه‌ری دیپلۆماتی له سوریا”.
ئه‌م پیشنیاره‌ی مۆرێل، دوای وته‌كانی ئۆباما دێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، كه ده‌توانرێت چی بكرێت بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی سوریا.