میسر: بۆ نزیکبوونەوە لە تورکیا پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکەین

0

نوچەنێت-ئیرنا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر، هەر جۆرە نێوانگیرییەکی سعودیە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی قاهیرە و ئەنقەرە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکەین کە  بە ئاراستەی نزیکبوونەوەی تورکیا و میسردا بێت.

ئەحمەد ئەبو زەید، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر، بە کەناڵی تەلەفزیۆنی سی بی سی گوتووە، بە پێی یاسا و رێوشوێنە نێودەوڵەتییەکان و رێزی بەرامبەر، خوازیاری نزیکبوونەوە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانمانین لە گەڵ تورکیا.

هەر لەم بارەیەوە، ماڵپەڕی هەواڵی تورکیا پۆست، لە زاری گوتەنێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر نووسیویەتی، لە تورکیا هۆگرییەکی زۆر بۆ کردنەوەی لاپەڕەی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە، لە گەل وڵاتانی عەرەبی دەبیندرێ و ئێمە لە میانەی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردٶگان بۆ روسیا، هەستمان بەم حەز و ویستەی تورکیا کردووە  و هەر جۆرە لێدوانیکی بەرپرسانی تورکیاش لەم چوارچێوە هەڵدەسەنگێنین.

چاوش ئۆغڵو، بە ئاماژەدان بە هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر میسر گوتوویەتی، میسر لە ئێستادا لە گەڵ قەیرانێکی ئابووری توند بەرەوڕوویە و ئەگەر وڵاتانی جیهانی پشتیوانییەکانیان بۆ ئەم وڵاتە کۆتایی پی بینن، ئەم وڵاتە لە ماوەی هەفتەیەکدا هەڵدەوەشێتەوە، ئەمەش بە قازانجی کێیە؟

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە ئێمە خوازیاری میسرێکی لاواز نین، بەڵکوو میسرێکی بەهێزمان دەوێت.

پێشتر مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتویەتی، ئێمە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمانین لە گەل میسر و، هیج کات بە دوای تەنگژە و ئاڵۆزی لە گەڵ ئەم وڵاتە نەبووین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com