نوچە-بی بی سی
ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت: بە پێی راپۆرت رێکخراوی پزیشکی یاسایی، رۆژانە ٨ کەس لەم وڵاتە بە هۆی تووشبوون بە مادەی هۆشبەرەوە گیانیان لە دەست دەدەن.
پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی خەسارە کۆمەڵایەتیەکانی وەزارەتی تەعاون، کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی لە زستانی ساڵی رابردوو گوتبووی، کە بە گوێرەی ئامارە فەرمیەکان لە ١٠ ساڵی رابردوودا رۆژانە ٧٠ بۆ ١٠٠ کەس بە کەسانی تووشبوو بە مادەی هۆشبەرەوە زیاد بووە.
عەلی موئەیدی، فەراندەی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە ئێران لە زستانی رابردووش هۆشداری دابوو، کە تەمەنی کەسانی توووشبوو بە مادەی هۆشبەر لە دابەزیندایە و راشیگەیاندبوو، کە ئەم دیاردەیە زۆرتر لە شار و ناوچە دووردەستەکان لە زیادبووندایە.
بە پێی راپۆرتی فەرمی دام ودەزگا فەرمیەکانی ئێران، ژمارەی تووشبوانی هەمیشەیی ئێران یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە بە شێوەی کاتی بە کاری دەبەن ٨٠٠ هەزار کەس دەبن. بەم پێە ژمارەی مەرگ و میری کەسانی تووشبوو بە مادەی هۆشبەر، ساڵانە تا٢٩٠٠ کەس بەراورد دەکرێ، کە ئەم ژمارەیەش دوو بەرابەری رێژە و نرخی جیهانییە.
نووسینگەی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تاوان و مادە هۆشبەرەکانی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا دەڵێت لە ئاستی جیهاندا ٢٥٠ ملیۆن تووشبوو بە مادەی هۆشبەر بوونی هەیە.