تورکیا: ریشەی کودەتاکەی ١٥ی تەموز بۆ ساڵی ١٩٨٦دەگەڕێتەوە

0

نوچە-قطرە

تورکیا دەڵێت، سەرچاوە و ریشەی کودەتاکەی ١٥ تەموزی ئەم وڵاتە بۆ دەیان ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، بە روونی ئاماژە بە ساڵی ١٩٨٦ دەدات.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، لیژنەی لێکۆڵینەوە دەربارەی کودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا رایگەیاندووە: ساڵی ١٩٨٦ گروپێکی لایەنگری فەتحولا گولەن، لە سوپای ئەم وڵاتە دوور دەخرێنەوە، چونکە هەر ئەو کاتیش سوپای هەستی بەوە کردبوو، کە ئەم کۆمەڵە ئەفسەرە لە دوارۆژدا  بۆ پێکهاتەی سێکۆلاری حکومەتی تورکیا دەبنە مەترسی.

بە گوێرەی راپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوەکە، ئەم کۆمەڵە ئەفسەرەی سوپای تورکیا کە لە کارەکانیان دوور خرانەوە هەر ئەو کاتیش پلانی ئەندامگیرییان بە دەستەوە بووە، تا لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بەکاریان بێنن. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: لە راستیدا ئەم ئەفسەرانە بە فەرمانی فەتحولا گولەن دەجووڵانەوە و نیازیان وابوو، کە بەرە بەرە خۆیان بخزێننە ناو بەدەنی سوپای و دەوڵەت و لە بێ دەنگییەکی تەواودا خەریکی کاروباری رێکخستن بوون.

لێژنەی لێکۆڵینەوە دەربارەی کودەتاکەی ١٥ی تەموز ئەوەش دەخاتە روو، ١٥ی تەموز هەمان ئەو هەلە بوو کە فەتحولا گولەن لە  ١٩٨٦ بەم لاوە بە دوایدا دەگەڕا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com