ئەڵمانیا لەبارەی دیاردەی هاوسەرگیری منداڵان، لەم وڵاتە هۆشداری دەدات

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

بە پێی راپۆرتێکی دەیلی کالێر، بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، کە بە هۆی تۆمارنەکردنی هاوسەرگیری منداڵان ناتوانن پێش بەم دیاردەیە بگرن.

بە گوێرەی دەیلی کالیر، بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، رێژەی دیاردەی هاوسەرگیری لە نێومنداڵاندا لە زۆربووندایە  و، ئەم رێژەیەش زیاتر لە هەزار کەیس مەزندە دەکرێت.

پێشتر هاوسەرگیری منداڵان تا ساڵانی رابردووش، وەک دیاردەیە و ئاریشەیەکی کۆمەڵایەتی نەدەهاتە پێش چاو، بەڵام لە ئێستادا بە هۆی نهێنی کاری و شاراوە بوونی ئەم دیاردەیە و تۆمارنەکردنیان بۆتە کێشەیەکی جیدی لە بەردەم ئەم وڵاتە.

بە پی ئامارێکی کەناڵی ئێن ٢٤ی ئەڵمانیا، رێژەی هاوسەرگیری منداڵان لەم وڵاتە رووی لە زیاد بوونە  وئێستا زیاتر لە هەزار کەیس بەراورد دەکرێت، لە کاتێکدا ئاماری راستەقینەی ئەم دیاردەیە  زۆرترە کە ئاماژەی پێدراوە.

مامۆستایەکی قوتابخانە لەم بارەوە دەڵێت: کچان دوای ئەوەی کە هاوسەرگیرییان کرد ناگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە و  هەستمان بەوە کردووە کە کچانی تەمەن ١٣ بۆ ١٥ ساڵ بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو قوتابخانە بەجێ دەهێڵن.

بە پێی ئەم راپۆرتە دیاردەی هاوسەرگیری منداڵان، لە نێو کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش رووی لە زیاد بوونە. بە پێی رێکخراوێکی داکۆکاری مافەکانی منداڵان لە نەمسا، نیوەی رێژەی ئەو هاوسەرگیریانەی کە لە سوریا تۆمار دەکرێن، تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵە. رێژەی ئەم کەسانە پێش دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا ١٣% بوو کە لە ئێستادا رێژەکەی بەرز بۆتەوە.

شارەزایان پێیان وایە، لە گەڵ جیلێکی ونبوو بەرەوروون و خەسارە دەروونیەکان نیگەرانییەکی سەرەکییە کە لەم پەیوەندیەدا ئاماژەی پێدەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com