نوچه- واشنتۆن پۆست
رۆژنامه جیهانییه‌كانی وه‌ك رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، راپۆرتیان بڵاو كردوه‌ته‌وه، كه تیایدا باسی مه‌ترسیه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و عێراق به تایبه‌تی ده‌كات، بۆ ئاستێك كه له‌سه‌رو توانای به‌رگه‌گرتنی مرۆییه.
ئه‌و سه‌رچاوانه جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه، كه له سه‌روبه‌ندی ساڵی 2070 عێراق چیدیكه شیاو نابێت بۆ ژیان، ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی جیهانی نزم نه‌كرێته‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی گه‌رمی دانه‌وه، پڕۆفیسۆر فاتح تاهر یه‌كێك له به‌شدارانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌و راستییه‌ی دووپات كرده‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و راپۆرته دڵنیا كه‌ره‌وه‌یه، چونكه ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی كه ئێستا له رۆژهه‌ڵاتنی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، زۆر جیاوازه له‌وانه‌ی پێشوو كه دانیشتوان له‌سه‌ری راهاتبوون، 2 بۆ 5 پله به‌رزتره له‌و پله‌ی گه‌رمایه‌ی كه مرۆڤ ده‌توانێت به‌رگه‌ی بگرێت.