نوچه- شه‌فه‌ق نیوز
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، داوای له حكومه‌تی عێراق كرد باڵیۆزی سعودیه له به‌غدا بانگهێشت بكات بۆ لێپرسینه‌وه، له‌سه‌ر باكگراوندی ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسای كرد.
تامر سه‌بهان، باڵیۆزی سعودیه له عێراق هێرشی كرده سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، دوای ئه‌وه‌ی سعودیه‌ی به سه‌رچاوه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا ناوبردبوو.
سه‌بهان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نوسیبووی” چی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و كه‌سه‌ی چوه‌ته ریزی ئێرانه‌وه و له‌دژی عێراق ده‌جه‌نگێت، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یدا 70%ی خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و پێشكه‌شی داعشی هاوپه‌یمانی كرد، عه‌ره‌ب راستیانوتوه، كه ده‌ڵێن ده‌ردی خۆی دا به‌من و بۆخۆی هه‌ڵات، خۆی هاوپه‌یمانی داعشه و به سعودیه ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌ی تیرۆر”.
له‌مباره‌یه‌وه فیرده‌وس عه‌وادی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكدا گوتی ” سه‌بهان له ده‌ره‌وه‌ی كاری دیپلۆماتكاری هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، هه‌وڵی لێكترازانی ریزه‌كانی عێراق ده‌دات”، گوتیشی ” سه‌بهان به هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان كه ده‌وڵه‌تی یاسایه، كارێكی نابه‌جێی كردوه و له چوارچێوه كاری دیپلۆماتكاری ده‌رچوه”.
داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد، سه‌بهان بانگهێشت بكات و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر نوری مالیكی كردویه‌تی”.