چاوش ئۆغڵو: کەوتووینەتە بەر هەڕەشە  وسوکایەتی یەکێتی ئەوروپا

0

نوچە-بی بی سی

وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە رێککەوتنی وڵاتەکەی لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ سنووردارکردنی چوونی پەنابەران بۆ ئەم یەکێتیە هۆشداری دەدات.

مانگێک دوای کودەتا بێ ئەنجامەکەی تورکیا، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، یەکێتی ئەوروپا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لە جیاتی یارمەتیدانی ئەم وڵاتە، رێگەی سوکایەتی و هەڕەشەکردنی گرتۆتە بەر.

وڵاتانی ئەوروپی دەڵێن، سەرکوتەکانی دوای کودەتاکەی ١٥ی تەموز دەبێتە هۆی ئەوەی، کە ئەم وڵاتە مەرجەکانی پێویست بۆ گەشتی بێ ڤیزای هاووڵاتیانی بۆ یەکێتی ئەوروپا لە دەست بدات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دەدات، ئەگەر یەکێتی ئەوروپا خوازیاری پابەندبوونی بە خاڵەکانی ئەم رێککەوتنەیە، دەبێ پابەندی بەڵێنەکانی خۆی دەربارەی سەفەری بێ ڤیزای هاووڵاتیانی بێت بۆ وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە.

سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا، هاوکات سەبارەت بە راگرتنی وتووێژەکانی پەیوەندیدار بە پەیوەست بوونی ئەم وڵاتە بە یەکێتی ئەوروپا هۆشداداری دەدەن و رایانگەیاندووە، لە ئەگەری بەیاسایی کردنی لەسێدارەدان لەم وڵاتە ئەم وتووێژانە رادەگرن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشتر ئاماژەی بەوە داوە، کە خەڵکی وڵاتەکەی خوازیاری هێنانەوە ئارای سزای لەسێدارەدانن و پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەبێ ویستی خەڵک لە بەرچاو بگرێت.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەبارەت بە چۆنێتی هەڵسوکەوتی دەوڵەتی تورکیا لە گەڵ تۆمەتبارانی کودەتاکەی تورکیا، هۆشداری دەدەن و راشیانگەیاندووە، کە بەشێک لەو کەسانەی پەیوەندییان بە کودەتاکەوەی مانگی رابردووە هەبووە، ئەشکەنجە دراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com