نوچە.نێت
ئاوازدانەری بەناوبانگ هەڵکەوت زاهیر، لە لێداوانێکدا بۆ نوچە نێت وتی” بەبۆنەی مەراسیمی حەجکردنی موسڵمانان بۆ ماڵی خودا بەرهەمی” حەج” پێشکەش بە موسڵمانان دەکات.
هەڵکەوت زاهیر وتیشی” ، تیکستی ئەم سرودە ئایینەیە، لەلایەن مەحمود سەنگەسەریەوە دانراوە،
ئاوازی هەڵکەوت زاهیر خۆیەتی، دەرهێنانی لەلایەن محەمەد جەمیل، ەوە بۆ کراوە، بە دەنگی هونەرمەندی لاو میرا وتراوە.
هەڵکەوت زهیر ئاماژەی بەوە کرد کە” لە چەند رۆژێکی داهاتوو لەکاتی دەست پێکردنی چونی حاجیان بۆ مەکە ، بەرهەمەکە بڵاو دەکرێتەوە.
ئەو هونەرمەندە رایشگەیاند کە سپۆنسەری بەرهەمەکە، لەلایەن هەڵکەوت زاهیر خۆیەوە لە ئەستۆ گیراوە.



