نوچەنێت- هه‌واڵی عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مان ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه نوێیەكه‌ی عه‌بادی ئاشكرا كرد، كه وا بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیران پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكات بۆ ده‌نگدان له سه‌ری.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها گوتی “كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی حزبه سیاسییه‌كان ئه‌نجامدرا و باس له رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌و كابینه وه‌زارییه كرا، كه وا بڕیاره له دانیشتنی په‌رله‌ماندا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشكه‌شی بكات، ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌كان ئاماده بوون بۆ ئه‌وه.
هه‌روه‌ها سەرچاوەکە دەڵێت “كابینه وه‌زارییه‌كه ته‌واو بوو، كاتێك ئێواره‌ی دوێنێ كوتله‌ی به‌در قاسم ئه‌عره‌جی وه‌ك پاڵێوراوی خۆی بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ پێشكه‌ش كرد”.
ئه‌و ناوانه‌ی عه‌بادی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كات بریتین له:
1- قاسم ئه‌عره‌جی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
2- جه‌بار لعێبی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت.
3- كازم فنجان بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.
4- ره‌زاق عیسا بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
5- حه‌سه‌ن جه‌ناب بۆ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
6- ئومێد ئه‌حمه‌د بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی.
7- یوسف ئه‌سه‌دی بۆ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی.
8- ئان ناصر بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه.