نوچەنێت-قطرە
نەعمان کورتولموش، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەبێ لە هەوڵی پیکهێنانی سوپایەکدا بێت، کە چاوی تەماحی لە سەر سیاسەت و بابەتە سیاسییەکان نەبێت.
ماڵپەڕی ئینتەرنێتی ئاخار، لەم بارەیەوە لە زاری جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە دەڵێت: تورکیا بەم سوپایەی کە ئێستا هەیەتی ناتوانێت هیچ جۆرە پێشکەوتنێک بە خۆوە ببینێت.
کورتولموش جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە ئەرکی سەرەکی سوپا، پاراستن و بەرگری لە وڵاتە و، نابێت هیچ پاساو و هۆکارێکی بە دەستەوە بێت تاکو لە سیاسەت دەستوەردان بکات.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە تورکیا لە هەوڵی پێکهێنانی سوپایەکدایە و سەرئەنجام تیایدا سەرکەوتوو دەبێت.