نوچەنێت-فارس
سەرۆکی شارەوانی بەرلین، لە کاردانەوەیەکدا داواکاری تورکیای بۆ دەستگیرکردنی کەسانی پەیوەندییدار بە کودەتاکەی 15ی مانگی رابردووی ئەم وڵآتە رەتکردۆتەوە و دەڵێت، رێگە نادات کە ململانێی ناوخۆی تورکیا بگات ئەم شارە.
مایکل مولر، لە وتوێژ لە گەڵ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا گوتویەتی، ئەم سیاسەتەی تورکیا لە دوای کودەتا، دەبێتە هۆی تێوەگلانی ئەڵمانیا و بەرلین بە ململانێکانی ئەم وڵاتەوە و هەر بۆیە ئەم بیرۆکەیە رەتدەکاتەوە و رێگە نادات کە بەرلین بەو کێشانەوە تێوەبگلێت.
سەرۆکی شارەوانی بەرلین، وێڕآی رەخنەی توندی بۆ سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، ئێمە پێویستمان بەوە نییە کە شێوازی ئەردۆغان لە بابەتی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ پێڕەو بکەین.