نوچەنێت-مهر
میدیاکانی بەریتانیا دەڵێن چوونەدەرەوەی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا تا ساڵی 2019 دەخایەنێت.
بە گوێرەی رادیۆ ئەڵمانیا، میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، کە هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ چوونەدەرەوەی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2017 دەست پێدەکات و ئەگەری هەیە ئەم پرۆسەیە لانی کەم دوو ساڵی دیکە بخایەنێ، بەم پێیە رەنگە پرۆسەی دەرچوونی یەکجاری بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ساڵی 2019 بگات ئەنجامی کۆتایی.
لە درێژەی راپۆرتەکان لە بارەی دواکەوتنی ئەم چوونەدەرەوەیەی بەریتانیا هاتووە، هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیلزاماتی کارمەندانی بەشی دەوڵەتی بەریتانیا، بۆ چوونەدەرەوەیان لە یەکێتی ئەوروپا، بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم دواکەوتنەن.
پێشتر ترێزا مای، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئێمە بە نیازین مادەی 50 لە پەیماننامەی لیسبۆن بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، کە لە ئەنجامدا چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا، تا سەرەتای 2017 بگاتە ئەنجام.