نوچەنێت-قطرە
فواد مەعسوم، سەرککۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئاب رەزامەندی خۆی بۆ لە سێدارەدانی تاوانکارانی دۆسیەی سپایکەر رەزامەندی خۆی دەربڕی.
نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق لە بەیانێکدا رایگەیاندووە: فواد مەعسوم لە گەڵ کۆی ئەو حوکمانەی کە تایبەتن بە لە سێدارەدانی ئەنجامدەرانی دۆسیەی بنکەی سەربازی سپایکەر و لە لایەن دادگای ئەم وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە، رەزامەندی خۆی دەربڕیوە.
چەکدارانی بەستراوە بە داعش، مانگی جونی 2014 لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەی سەربازی سپایکەر کە دەکەوێتە پارێزگای سەلاحەدینەوە، لانی کەم 1700 کەس لە هێزە سەربازییەکانی عێراق کوژران.