نوچه- ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئاشكرایان كرد، ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان له سوریا له سه‌ره‌تای دروستبوونی قه‌یرانه‌كه‌وه گه‌یشتوه‌ته 400 كوژراو، ده‌سه‌لاتدارانی ئێران ده‌زگایه‌كیان دروست كردوه به ناوی ” شه‌هیدان و كاروباری قوربانیان” بۆ خێزانی ئه‌و كوژراوانه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری داراییان پێبده‌ن.
محه‌مه‌د عه‌لی شه‌هیدی، سه‌رۆكی ده‌زگاكه ده‌ڵێت، سوپای پاسدارانی ئێران ژماره‌ی كوژراوه‌كانی له سوریا راگه‌یاندوه،نیوه‌ی ئه‌و كوژراوانه‌ش ئه‌فغانستانین.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌رپرسیكی ئێران، دان به ژماره‌ی كوژراوه‌كانیاندا ده‌نێت له‌ناو ئه‌و میلیشیایانه‌ی له سوریا ده‌جه‌نگن، پێشتر ئێران كوژرانی ئیرانییه‌كانی له سوریا راگه‌یاندبوو، به‌وه‌ی كه ئه‌وان ته‌نها كاری راوێژكاری ده‌كه‌ن بۆ هێزه‌كانی رژێمی سوریا و هه‌رگیز دانی به‌وه‌دا نه‌نابوو، كه میلیشیای ئێران له سوریا بونیان هه‌یه.