«ئه‌گه‌ر یه‌کێتى و پارتى ته‌قه‌که‌ره‌کان ده‌ستگیر بکه‌ن ئیتر که‌س ته‌قه‌یان بۆ ناکات»
ئاماده‌کار: دڵشاد هه‌رته‌لى
ده‌سه‌ڵات فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌کان ده‌رده‌کات و جێبه‌جێشی ناکات
چوار مانگ به‌سه‌ر بڕیاره‌کانى بارزانیدا تێده‌په‌ڕێت بۆ ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تبارانى خۆپیشاندانه‌کانى (17)ى شوبات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ که‌سێک ده‌ستگیر نه‌کراوه، ته‌نانه‌ت هیوا ئه‌حمه‌د، به‌رپرسه داواکراوه‌که‌ى لقى چوارى پارتى، له ئێستادا وه‌ک راوێژکار له وه‌زاره‌تى ناوخۆ موچه وه‌رده‌گرێت به بێ ده‌وامکردن.
له کۆتایى مانگى هه‌شتى (2011) مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن چوار بڕیارى ده‌رکرد، یه‌کێک له بڕیاره‌کانى ده‌ستگیرکردنى ته‌قه‌که‌رانى خۆپیشاندانه‌کانى (17ى شوباتى 2011) بوو.
له‌و بڕیاره‌ى بارزانیدا هاتووه “ئه‌و که‌سانه‌ی که له دادگاکانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رچووه و ئه‌وانه‌ی که بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژماره (4)ى ساڵی (2011) ده‌یانگرێته‌وه، له رووداوه‌کانی مانگه‌کانی (شوبات ـ ئایار) پێویسته راده‌ستی دادگاکان بکرێن و هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه داواکراوێک داڵده بدات، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرس ده‌بێت به‌رامبه‌ر یاسا”.
به پێى ئه‌و بڕیاره‌ی بارزانی ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردووه ده‌ستگیر بکرێن، چونکه ته‌قه‌ره‌که‌ره‌کان له‌لایه‌ن داواکاری گشتییه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رچووه.
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، به‌رپرسی پێشوی لقی چواری پارتی دیموکراتى کوردستان له سلێمانى یه‌کێک بوو له‌وانه‌ى له‌لایه‌ن دادگاوه له‌سه‌ر ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى نه‌ک ده‌ستگیر نه‌کراوه، به‌ڵکو به گوێره‌ى راپۆرتێکى هه‌فته‌نامه‌ى (ئاوێنه) له وه‌زاره‌تی ناوخۆ راوێژکاره و مانگانه (2,377,000) دوو ملیۆن و سێ سه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار وه‌رده‌گرێت، به بڕواى چاودێرانیش «ئه‌مه گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵیه که بڕیاری بارزانى و سه‌رۆکی حکومه‌ت جێبه‌جێ ناکرێت له‌کاتێکدا باسى چاکسازى و سزادانى ته‌قه‌که‌ران ده‌که‌ن».
له وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى بۆچى هیوای ئه‌حمه‌د راوێژکاره له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به بێ ده‌وامکردن موچه وه‌رده‌گرێت و له هه‌مان کاتیش وه‌زاره‌تی ناوخۆ فه‌رمانی سه‌رۆکى هه‌رێم و حکومه‌ت جێبه‌جێ ناکات؟ فایق تۆفیق، بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له وه‌ڵامدا ته‌نها ئه‌وه‌ى به (چه‌تر) راگه‌یاند: «که هه‌موو شتێک له‌سه‌ر هیوا ئه‌حمه‌د له راگه‌یاندن بڵاوکراوه‌ته‌وه و ئه‌و ناتوانێت سه‌باره‌ت به‌و پرسه لێدوان بدات، چونکه به قسه‌ى ئه‌و له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیره لێدوان له‌وباره‌وه بدات».
له لایه‌کى تره‌وه کاروان ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى (گۆڕان) به (چه‌تر)ى راگه‌یاند: پرسیارمان ئاراسته‌ى وه‌زیر کردووه و بانگهێشتى په‌رله‌مانمان کردووه و بانگى سه‌رۆکى په‌رله‌مانمان کردووه و ئاگادارى سه‌رۆکى حکومه‌تیشمان کردووه، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێکیان دیار نه‌بووه.
وتیشى: «خۆ ئێمه ناچین هیوا ئه‌حمه‌د بگرین و بیده‌ینه ده‌ستى وه‌زیرى ناوخۆ».
رونیشیکرده‌وه: «حکومه‌تى هه‌رێم فه‌وزایه و پارتى و یه‌کێتى هێنده‌یان نه‌ماوه میلله‌ت لێیان هه‌ستێت، کۆتایى به هه‌موو شته‌کانیان هاتووه، وه‌ڵامى هیچ ناده‌نه‌وه و گوێ به میلله‌ت ناده‌ن، پاره و موڵک و ماڵى دونیایان هه‌موو زه‌وت کردوه و نه‌وت و غاز ده‌فرۆشن و له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران و سوریا و شیعه و سوننه پێکدێن، ده‌سه‌ڵاتێکى سته‌مکار و دیکتاتۆره، ته‌نها شه‌قام و میلله‌ت ده‌توانن بیگۆڕن، ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌شتا کورسیش بێنین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاماده نییه ده‌سه‌ڵاتمان ته‌سلیم بکات».
له لایه‌کى تریشه‌وه فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له میانه‌ى لێدوانێکى له که‌ناڵى ئاسمانى (په‌یام) وتى: “تاوانبارکردنی به‌رپرسی لقی چوار به ماده‌ی (406) هیچ مه‌جالێکی ئازاد بوونی به که‌فاله‌ت نیه بۆیه ته‌سلیمی ناکه‌ین، ده‌شتوانم ده‌ست بنێم به قورئاندا که به‌رپرسی لقی چوار نه قاتله نه ته‌قه‌ی کردووه”.
وتیشى: “ئێمه ئاماده‌ین به‌رپرسی لقی چوار دادگایی بکرێت، به‌ڵام له دادگای سلێمانی نا، با له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دادوه‌رێک بهێنرێت، یان له سلێمانی بێت ئێمه ناوی چه‌ند دادوه‌رێک ده‌ده‌ین که نه یه‌کێتین نه پارتین و با ئه‌وانه دادگاییه‌که به‌ڕێوه‌به‌رن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سۆران عومه‌ر، چاودێری سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌کات کێشه‌که له‌وه‌دا نییه که ئاخۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌توانێت هیوا ئه‌حمه‌د ده‌ستگیر بکات یان نا، وه‌زاره‌تى ناوخۆ وه‌زیره‌که‌ى پارتیه و ناوبراو ده‌ستگیر ناکات، ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات پارتى و یه‌کێتى تا ئێستا بۆ خۆیان خاوه‌نى هه‌موو بڕیارێکن له دادگا و غه‌یرى دادگا، تازه‌ترین لێدوانى پارتیش ئه‌وه‌یه که ناوبراو ته‌سلیمى دادگا ناکه‌ن، چونکه مادده‌ى (406)ى بۆ دانراوه و ئه‌گه‌ر بچێته به‌رده‌م دادگا ده‌رچوونى نییه و حکوم ده‌درێت.
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: «یه‌کێتى و پارتى ئاماده نین ته‌قه‌که‌ره‌کانیان بده‌ن به دادگا ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ن له خۆپیشاندانێکى تر که‌س ئاماده نییه ته‌قه‌یان بۆ بکات، هیوا ئه‌حمه‌د و هه‌ر که‌سێکى تریش که تۆمه‌تبارن له رووداوه‌کانى (17)ى شوبات هیچ که‌سیان به سه‌ربه‌خۆ و عه‌شوائى ته‌قه‌یان نه‌کردووه تا ئه‌مان ئاماده بن ته‌سلیمیان بکه‌ن، ئه‌وان به فه‌رمانى سه‌روى خۆیان که مه‌کته‌ب سیاسى و سه‌روى مه‌کته‌ب سیاسیه فه‌رمانى ته‌قه‌کردنیان وه‌رگرتووه، من لام سه‌یره خه‌ڵک چاوه‌ڕێ بکات یه‌کێتى و پارتى که خۆیان فه‌رمان پێده‌رى بکوژى خه‌ڵکن بکوژه‌کان ته‌سلیم به دادگا بکه‌ن».
ناوبراو راشیگه‌یاند: «که هیچ ته‌قه‌که‌رێک ته‌سلیم به دادگا ناکرێت، ئێستا هه‌ندێ له بکوژه راسته‌وخۆکان له ئه‌وروپا پیاسه ده‌که‌ن که پارتى و یه‌کێتى ناردویانن».
لە چەتر پرێس بڵاو کراوەتەوە