نوچه – میسر24
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا له نیۆرك رایانگه‌یاند، له ناوچه‌ی كوینزی شاری نیۆرك چه‌كدارێك ئیمامی مزگه‌وتێك و هاوڕێكه‌ی به فیشه‌ك كوشتووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له مزگه‌وت به پێ به‌ره‌و ماڵه‌كانیان دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ.
پۆلیسی نیۆرك له به‌یاننامه‌یه کدا ده‌ڵێت، له كاتژمێر 1.50 خوله‌ك به كاتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا له گه‌ڕه‌كی ئۆزۆن پارك بكوژه‌كه له‌دوو پیاوه‌كه نزیك بوه‌ته‌وه و له دواوه ته‌قه‌ی لێكردوون و سه‌ریانی پێكاوه.هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تا ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه.
تیفانی فیلیپس، گوته‌بێژی ئیداره‌ی پۆلیسی نیۆرك ده‌ڵێت، تا ئێستا نه‌زانراوه پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و تاوانه چین، هه‌روه‌ك هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشمان ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌كه ده‌ریبخات به‌هۆی ئاینه‌وه ئه‌و دوو پیاوه كوژراون، به‌ڵام پۆلیس هیچ ئه‌گه‌رێك به‌دوور نازانێت.
پۆلیس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئیمام ئاكونجی 55 ساڵ و پیاوه‌كه‌ی تر، كه ته‌مه‌نی 64 ساڵه جل و به‌رگی ئاینییان له‌به‌ردا بوه كاتێك ته‌قه‌یان لێكراوه.
وته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نته‌ری جامیكای پزیشكی گوتی، هه‌ردوو پیاوه‌كه گوازراونه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی ژیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس رایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه ره‌شپێست بوه و پانتۆڵێكی كورت و كراسێكی تۆخی له‌به‌ربوه، چه‌ند شایه‌تحاڵێك بینیویانه كاتێك له شوێنی رووداوه‌كه دوور كه‌وتوه‌ته‌وه و رایكردوه، ده‌مانچه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بوه.