نوچەنێت- گێڵف ئای
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد “چه‌ند لایه‌نێكی چاودێری دارایی عێراق باسی چه‌ند راپۆرتێكی نهێنییان كردووه، كه گومانده‌كرێت دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌وره بێت و له سه‌روو 300 ملیار دۆلاره‌وه‌بێت، له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ست ومامه‌ڵه‌ی بازرگانی و داراییدا، كه له نێوان حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، نوری مالیكی و رژێمی سوریا و ئێران، له ساڵانی 2008 بۆ 2014 ئه‌نجامدراوه، له سه‌ر حیسابی خوێن و قوتی عێراقییه‌كان”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی “كابینه‌كه‌ی مالیکی له گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره‌وه گلاوه به بڕی 450 ملیار دۆلار”.
پەرلەمانتارەکە ئاماژه‌ی به‌وه كرد “ئه‌و پارانه له پرۆسه‌ی بازرگانی ناشه‌فافدا به‌كارهاتوون، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش كه په‌یوه‌ستن به‌و بابه‌ته‌وه ونكراوون، بۆیه لێكۆڵێنه‌وه له‌و بابه‌ته گه‌یشتووته بنبه‌ست”.
باس لەوەش دەکات، كه دۆسیه‌ی سه‌ره‌كی له بابه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌دا، بریتیه له‌و پارانه‌ی كه له عێراق براونه‌تەده‌ره‌وه، له ژێر ناوی بازرگانی ئابوری و خه‌رجی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها خه‌رجی ناردنه ده‌ره‌وه بۆ راهێنانی وه‌همی، گرێبه‌ستی كڕینی هه‌ندێك كه لوپه‌ل كه بوونیان نییه، نزیكه‌ی 70%ی ئه‌و دۆسیه و پرۆسه گوماناوییانه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان له رێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌وه، له گه‌ڵ هه‌ر دوو رژێمی سوریا و ئێران ئه‌نجامدراون.
ئه‌و سه‌رچاوانه جه‌ختیان كرده‌وه، كه بڕی 300 ملیار دۆلار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و سوریا به كار هێنراون، له كۆتایی ساڵی 2011 تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه، واتا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی سوریا، تا كۆتایی هاتنی حوكمی مالیكی.
ئاماژه به‌وه دراوە كه “ئه‌و 300 ملیار دۆلاره بۆ دوو مه‌به‌ست به كار هاتووه، یه‌كه‌م، په‌یوه‌سته به پاڵپشتی كردنی دۆخی ئابووری و دارایی رژێمی سوریا، له میانه‌ی جه‌نگی له دژی نه‌یاره‌كانی، دووه‌م، بۆ دابین كردنی دراوی قورس بۆ ئابووری ئێران، كه تووشی ئاسته‌نگی زۆر بوه‌ته‌وه به‌هۆی سزاكانی رۆژئاوا له سه‌ری”.