پاپای ڤاتیکان سەردانی قوربانیانی دەستدرێژی سێسکی کرد

0

نوچە-افکار

پاپای فڕانسیس، رابەری کاتولیکەکانی جیهان سەردانی ژمارەیەک لە و ژنانەی کرد، کە بوونەتە قوربانی دەستدرێژی سێکسی.

ڤاتیکان لە راگەیێندراوێکی چاوەڕواننەکراودا رایگەیاندووە: پاپای فڕانسیس رۆژی هەینی بە مەبەستی سەردان کردن، لە ناوەندێکی خێرخوازی کاتولیک، ڤاتیکانی بەجێ هێشتووە. ئەم ناوەندەش تایبەتە بەو ژنانەی کە بوونەتە قوربانی دەستدرێژی سێکسی و لە کۆیلایەتی سێکسی رزگاریان بووە.

راگەیێندراوەکەی ڤاتیکان دەشڵێت: پاپای فڕانسیس سەردانی ناوەندی خێرخوازی جیوفانی لە شاری رۆم کردووە.

لە راگەیێندراوەکەی فایکان جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم سەردانەی پاپ بە مانای بانگهێشت کردنەوە ی دووبارەی سروشتی مرۆڤایەتیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی بازرگانی کردنی مرۆڤ، کە پاپای ڤاتیکان لە بۆنە جیاوازەکاندا وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی وەسفی کردووە.

ئەم ژنانە کە بوونەتە قوربانی نێونجی تەمەنیان ٣٠ ساڵە و لە ماوەیە، کە ناچار بە لەشفرۆشی زۆرەملی کراون، لە روووی جەستەییەوە بە توندی ئازار دراون و ئێستاش لە ژێر چاودێری ڤاتیکاندان.

پێشتر بەم ژنانە بەڵێن دراوە، کە دوای گەیشتنیان بە ئیتاڵیا کاریان بۆ دەدۆزنەوە، بەڵام دواجار ناچار کراون کە لەشفرۆشی بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com