نوچه – واشنتۆن پۆست
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی، هۆشداریدا له ئه‌گه‌ری دروستبوونی جه‌نگی نوێ له عێراق له‌گه‌ڵ لاوازبوونی رێكخراوی داعش، هه‌روه‌ها گوتی به‌رگری داعش به خێرایی لاواز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی ململانێی نوێ له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق، هه‌روه‌ها هێزه شیعه‌كان و جه‌نگاوه‌ره سوننه‌كان زیاتر ده‌كات.
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كردووه، كه پێش دوو ساڵ له نێوان هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌كه شیعه‌كان له پێناو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش، دروست بوو ، هه‌روه‌ها گوتی، ئێستا گومان هه‌یه له‌وه‌ی، كه ئایا ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه تا سه‌رده‌می دوای داعش‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت، به تایبه‌تی كه به‌رگری داعش به خێرایی به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چێت.
فه‌رمانده ئه‌مریكی و به‌رپرسه عێراقییه‌كان، باس له هێرشی سه‌ر شاری موسڵ ده‌كه‌ن، كه مۆڵگه‌و باره‌گای گه‌وره‌ی داعشه له عێراق، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و هێرشه له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه به شێوه‌یه‌كی باش ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا داعش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی داگیری كردوه تێكده‌شكێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا كێشه‌ی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌ن، كه له‌وانه‌یه جه‌نگی نوێ بن، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا پێشمه‌رگه و میلیشیا شیعه‌كان و هه‌ندێك له سوننه‌كان ئه‌و ناكۆكیه كۆنانه‌ی له نێوانیاندا هه‌بوو، وه‌لایان ناوه له پێناو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌سه‌ریانه، به‌ڵام ناكۆكی و سكاڵاكانیان سه‌باره‌ت به كێشه زیندوه‌كانی وه‌ك دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و خاك و دارایی و نه‌وت، تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه”.
ئه‌و شێوازه‌ی جه‌نگ كردن له‌لایه‌ن گروپه چه‌كدارییه ناوخۆییه‌كانه‌وه، كێشه كۆنه‌كانی ئاڵۆزتر كردوه و كێشه‌ی نوێی زۆر ئاڵۆزتری خوڵقاندوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كێ حوكمی ئه‌و ناوچانه ده‌كات دوای گرتنه‌وه‌یان و چۆن؟
یه‌زید سایغ، شاره‌زا له سه‌نته‌ری كارینجی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ده‌توانین پێی بڵێی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، له پرۆسه‌ی راوه‌دوونانی داعشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدا بوون، به‌ڵام ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر بوون، به‌مه‌ش ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا كه‌وتونه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌ی 50% زیادی كردوه.
به‌ڵام جه‌نگاوه‌ره شیعه‌كان زیاتر به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه چوون، كه به ته‌واوی سوننه‌ن، هێزه كوردییه‌كان له سنور په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و سوریا بۆ یارمه‌تیدانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه” له شه‌ڕدا و ئه‌و ناوچانه‌یان گرته‌وه، كه هاوسنوری پێشمه‌رگه‌ن، كه تا رادده‌یه‌ك یه‌په‌گه لایه‌نێكی ململانێی ناوخۆیی كورد پێكده‌هێنێت.