نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

0

نوچەنێت

بە هۆی ئامادەیی سعودیە، بۆ هاریکاریکردنی بەرهەمهێنەرانی نەوت، نرخی نەوت، ئەمڕۆ گەورەترین بەرزبوونەوەی تۆمار کردو گەیشتە سەروو ٤٧ دۆلار.
وەزیری نەوتی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و دەرەوەی ئەو رێکخراوەیە، بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕی نەوت، کاردەکات.

وەزیری نەوتی سعودیە لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، بەنیازە مانگی داهاتوو لە پەراوێزی کۆنفەرانسەکەی جەزایەر لەگەڵ بەرهەمهێنەرە گرنگەکانی نەوت، کۆببێتەوە و رەوشی بازاڕ تاوتوێ بکەن و باس لەو هەنگاوانە دەکەن، کە دەبێت هەڵبگیرێن بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی نەوت.

بەیاننامەکەی وەزیری نەوتی سعودیە، بووە هۆکاری بەرزبوونەوی نرخی نەوت لە دو رۆژی رابردوودا و بەرێژەی زیاتر لەسەدا 5 ، نرخی ئەو کاڵا ستراتژییەی بەرزکردەوەو نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 47 دۆلار و 19 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
دانیەل یەرگین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای IHS مارکێت رایگەیاند”نرخی 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیل نەوت نرخی هاوسەنگی ئەو کاڵایەیە و زۆربەری بازرگانان بەو نرخە قازانج دەکەن”.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ سەرووی 50 دۆلار و مانەوەی لە ئاستێکی بەرزیشدا بەگوێرەی شرۆڤەکاران پەیوەستە بە ئاستی هاوکاریی بەرهەمهێنانی نەوت و، بەوەی تا چ رادەیەک ئەوان دەتوانن قەبارەی خستنەڕووی نەوت کۆنترۆڵ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com