جۆ بایدن سەردانی تورکیا دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاندووە، جێگری سەرۆککۆماری ئەمرکا بەم زووانە سەردانی ئەنقەرە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە،١٣ی ئاب، میدیاکانی تورکیا لە زاری سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەوە رایانگەیاندووە، جۆبایدەن، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە رۆژانای داهاتوودا سەردانی تورکیا دەکات.

بڕیار وایە ، جۆ بایدن ٢٤ی ئەم مانگە سەردانی تورکیا بکات. پێشتر کەناڵی سی ئێن ئێنی تورکی لە راپۆرتێکدا گوتبووی، کە جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆتایی مانگی ئاب و بۆ یەکەمین جار، لە دوای کودەتاکەی ١٥ی تەموز سەردانی ئەنقەرە دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی هەینی رابردوو لە رێوڕەسمی یادکرنەوەی قوربانیانی کودەتاکەی مانگی رابردووی ئەم وڵاتە، سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا و ئەوروپا دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی دەوڵەتی تورکیا لە گەڵ دەست و پەیوەندییەکانی ئەم کودەتایە، رەخنەی توندی بەرەوروو کردبوونەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com