نوچە-باشگاه خبرنگاران
نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری لیبیا دەڵێت،هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ لێدان و سەرکوتی هێزەکانی داعش لە لیبیا، بە گوێرەی پێویست وڵامدەر نییە، ئەگەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی سوپای ئەمریکا لەم وڵاتە لەئارادایە.
بە گوێرەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، مارتین کوبڵ، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری لیبیا رایگەیاندووە:هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا لە لیبیان بە تەنهایی لە توانایاندا نییە، بە یەکجاری کۆتایی بە داعش بێنن.
کوبڵ، هەروەها سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی لیبیا بۆ پشتگیریکردنی دەوڵەتی ئاشتیی نەتەوەیی لیبیا بانگهێشت دەکات و دەڵێت: ئەمریکا بەم زوانە ئۆپەراسیۆنی زەمینی هێزەکانی خۆی لەم وڵاتە دەست پێدەکات.