نوچە-مهر
راویژکاری پێشووی وڵاتی نەمسا، بەم زوانە وەک نێردەی تایبەتی نەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی بێکاری لاوان دەستنیشان دەکرێت.
بە گوێرەی رۆژنامەی ستاندارد، بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژەدوان بەوەی، کە لە ئێستادا لە ئاستی جیهاندا ٧٢ ملیۆن لاوی بێکارمان هەیە دەڵێت: لەم دۆخەدا یەکێک لە گرنگترین ئەرک وئامانجە گرنگەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ دیاردەی بێکاری لاوانە.
بان کی مۆن، هەروەها ئاماژە بە ئەزموونی پڕبەهای ڤێرنەر فایمەن، راوێژکاری پێشووی نەمسا دەدات و دەڵێت: بەم زووانە فایمەن وەک نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی بێکاری دیاری دەکەین.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەوەش دەخاتە روو، کە چاوەڕوان دەکرێ فایمەن بە داڕشتنی پلانیکی تۆکمە و هەمەگیر، بتوانێت بە سەر ئەم کێشەیەدا زاڵ بێت.