بڕیاری کۆتایی دەستگیرکردنی گولەن دەرکرا

0

نوچە-ئاژانسەکان

دادگایەکی تورکیا، بە شێوەی غیابی حوکمی دەستگیرکردنی فەتحولا گولەنی بە تۆمەتی رێبەری کردنی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ئەم وڵاتە، دەرکرد.

داواکاری گشتیی ئەنقەرە، کە بەرپرسی لێکۆڵینەوەی کەیسی کودەتاکەی تورکیایە، خوازیاری دەستگیرکردنی فەتحولا گەلەن-ە، کە لە ئێستادا دانیشتووی ئەمریکایە.

ئەم دادگایەی تورکیا بڕیاری دەستگیریکردنی گولەن گەڕاندۆتەوە، بۆ چەندین تۆمەتی وەک: هەوڵدان بۆ خستنی دەوڵەتی تورکیا، یان پێش گرتن بە چالاکیەکانی، بێبەش کردنی هاووڵاتیانی تورکیا لە ئازادیەکانیان بە رێگەی بەکارهێنانی زۆر، هەڕەشە یان فریودان، هەوڵدان بۆ تیرۆری سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە، هەوڵدان بۆ رووخاندنی بینای پەرلەمان، هەوڵدان بۆ پەکخستنی یاسای ئەم وڵاتە و چەند جار هەوڵی کوشتن.

دادگای تاوانەکانی ژمارە دووی تورکیا، ئەم داواکاریەی داواکاری ئەنقەرەی قبووڵ کردووە  و، لە غیابی گولەندا حوکمی دەستگیر کردنی ناوبراوی دەرکردووە.

لە دەقی حوکمەکەی دادگادا هاتووە: رێکخراوی تیرۆریستی گولەن،  پلانی هەبوو ببێ بە هێز و دەسەڵاتێکی سیاسی و ئابوری جیهانی و لە میانەی کودەتاشکست خواردووەکەی ١٥ی تەموز، بووە هۆی کوژرانی ٢٤٠ کەس و لانی کەم ٢٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوونە.

گولەن هەروەها بە جێبەجیکردنی کەمپەینی دیرینەی خستنی دەوڵەت، بە رێگای دامەزراوە کانی تورکیا بە تایبەتی سوپا، پۆلیس و پێکهێنانی حکومەتی هاوتەریب تۆمەتبار کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com