نوچە-بی بی سی
روسیا دەڵێت، سیستمی بەرگری موشەکی پێشکەوتووی ئێس-٤٠٠ی لە نیمچە دوورگەی کریمە جێگیر کردووە.
جێگیر کردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ هاوکاتە لە گەڵ ئاڵۆزتربوونی ناکۆکیەکانی نێوان روسیا وئۆکراینیا، لە پەیوەندی لە گەڵ ئەم نیمچە دوورگەیە، هەر چەند کە پێشتر روسیا کاتی دانانی ئەم سیستمە موشەکیەی راگەیاندبوو.
روسیا لە رۆژانی رابردوو ئۆکراینیا، بە پلاندانان بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی لە نیمچە دوورگەی کریمە تۆمەتبار کردووە و هۆشداری داوە، کە ئۆکراینیا خەریکە یاری بە ئاگر دەکات.
دەوڵەتی ئۆکراینیا ئەم تۆمەتانەی روسیای رەتکردۆتەوە وهێزەکانی خۆی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشەوە.
ئۆکراینیا هەروەها دەڵیت، روسیا بە دوای بیانوویەکدا دەگەڕێت، تاوەکو هەڕەشەی سەربازی خۆی بۆ سەر ئەم وڵاتە کردەیی بکاتەوە.
دوو ساڵ بەرلەئێستا، سەرۆکوەزیرانی روسیا بە پاساوی ئەوەی، کە ئەمن و ئاسایشی دانیشتوانی بەرەگەز روسی نیمچە دوورگەی کریمە کەوتۆتە مەترسییەوە، لە رێگای ئەنجامدانی گشتپرسییەوە ئەم بەشەی لە خاکی ئۆکراینیای خستە سەر قەڵەمڕەوی خۆی.
سەرۆکوەزیرانی روسیا لەم بارەوە هۆشداری داوەتە ئۆکراینیا، کە لەئەگەری ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە رەنگە مۆسکۆ بڕیار بدات، پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئەم وڵاتە دابخات.