نوچە-رادیۆ فەردا
گوتەبێژی وەزارتی ئەمریکا، پینتاگۆن، پشتڕاستی کردەوە، کە حافز سەعید خان، سەرکردەی داعش لە ئەفغانستان و پاکستان، بە هۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە مانگی جونەی کوژراوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆیتەرز،عومەر زاخیلوال، باڵوێزی ئەفغانستان لە پاکستان رایگەیاندووە، کە حافز سەعید خان بە هۆی هێرشی ئاسمانییەوە کوژراوە.
رۆیتەرز رایگەیاندووە، لە ئەگەری راست بوونی هەواڵی کوژرانی حافز سەعید خان، زەبرێکی گورچبڕ لە پەیکەری داعش کەوتووە، کە پلانی بەرفراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی هەیە لەم دوو وڵاتە.
ئەمە دووەمین سەرکردەی هێزە توندڕە و ئیسلامگەراکانی ئەم دوو وڵاتەیە، کە لە ماوەی رابردوودا لە ناوچوون. لە مانگی مەی، مەلا ئەختەر مەنسور، سەرکردەی تاڵیبانی ئەفغآنستان، بە هۆی هێرشێکی ئامسانی سوپای ئەمریکاوە گیانی لە دەست دا.
ساڵی رابردوو چەند راپۆرتێک لەبارەی کوژراوی حافز سەعید خان، لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئەفغانستانەوە بڵا وبووەوە، بەڵام پشتڕاست نەکرانەوە.
رۆیتەرز، لە راپۆرتێکی شیکاریدا وێڕای ئاماژە بە کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردەی گروپە ئیسلامگەراکان دەڵێت: پێدەچێت کۆتایی ئەم شەڕ وپێکدادانانەی ئەفغانستان ١٥ ساڵ بخایەنێت.