نەتەوەیەکگرتووەکان: زیاتر لە 10 هەزار کەسی سڤیل لە شەڕی یەمەن بوونەتە قوربانی

0

نوچەنێت-قطرە

نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی قوربانیانی خەڵکی مەدەنی یەمەن رادەگەیینێ و دەڵێت بە هۆی شەڕی یەمەنەوە، زیاتر لە 10 هەزار کەس لە خەڵکی سڤیلی ئەم وڵاتە کوژراو و بریندار بوون، هاوکات دەربارەی بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیان هۆشداری دەدات.

بە گوێرەی ئاژانسی هەوالنێری فەرمی روسیا ((TASS، رافینا شمدسانی گوتەبێژی کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمرۆ هەینی 12ی ئاگۆست، لە میانەی بەشداریکردنی لە پرێس کۆنفڕانسێک لە بارەگای ئەم رێکخراوە لە شاری جنێف رایگەیاند، کە ژمارەی قوربانیانی قەیرانی یەمەن لە مانگی مارسەوە تا ئێستا گەیشتۆتە 3 هەزار و 704 کوژراو و 6 هەزارو 566 کەسیش بریندار بوونە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی ئاژانسی تاس، شمدسانی راشیگەیاندووە کە ژمارەی قوربانیانی خەڵکی مەدەنی ئەم وڵاتە، لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا زیادی کردووە و لەم بارەیەوە هۆشداری داوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کاتی راگەیاندنی ئاگربەستی یەمەن لە مانگی ئاپریلی رابردووەوە تا ئێستا 223 کوژراو و 466 بریندار تۆمار کراوە.

بڵاو بوونەوەی ئەم ئامارە لە کاتێکدایە، کە نووسینگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە یەمەن، هەفتەی رابردوو لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، کە لە مانگی مارسی 2015وە تا کۆتایی جونی ئەمساڵ 600 کەس کوژراو و 32 هەزا و 956 کەسیش برینداربوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com