نوچەنێت- شه‌فه‌ق نیوز
ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی موته‌حیدون، رۆژی هه‌ینی له میانه‌ی پێشوازی كردنی له برێت ماكگۆرك، نێردراوی ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و شانده هاوڕێكه‌ی و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، ناڕازی بوونی خۆیانی بۆ به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی گرتنه‌وه‌ی موسڵ دووپات كرده‌وه، به هۆكاری ئه‌وه‌ی “هه‌ستیاری دروست ده‌كات و مه‌ترسیمان له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌جێندایانه هه‌یه كه له به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگاكه نین”. به پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه نوسینگه‌ی نوجێفی بڵاوی كردبوه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دۆسیه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ كراوه، له رووی سه‌ربازی و سیاسی و مرۆییه‌وه” روونیشی كرده‌وه كه “ماككۆرك روانگه‌ی ئه‌مریكای له باره‌ی شه‌ڕی موسڵه‌وه خستوه‌ته‌ڕوو و دووپاتیشی كردوه‌ته‌وه، كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری عێراق بكات”.
نوجێفی جه‌ختی كردوه‌ته‌وه كه، هه‌ڵوێستی ئه‌و و هاووڵاتیانی موسڵ و سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یه كه، ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌شدار بێت له جه‌نگه‌كه‌دا، چونكه هه‌ستیاری دروست ده‌كات و مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌جێندای دژی به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگاكه و ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت”.
نوجێفی پێی وابووە، پاڵپشتی كردنی حه‌شدی نیشتمانی و هۆزه‌كان فاكته‌رێكی گرنگن بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه، چونكه خۆیان خه‌ڵكی موسڵن، ده‌توانن هێزێكی زۆر له ناو موسڵدا كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له ناوبردنی داعش و ده‌ركردنیان ئاسان ده‌كات”.
هه‌روه‌ها نوجێفی گوتوویەتی ” پشتیوانی كردن له ئێمه، ده‌بێته هۆكارێك بۆ پاراستنی ژێرخانی شاره‌كه و دانیشتوانه‌كه‌ی هان ده‌ده‌ن، له شاره‌كه‌دا بمێننه‌وه، له بری روودانی شه‌پۆلی ئاواره‌بوونی گه‌وره، كه حكومه‌ت ناتوانێت پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكات”.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان به ستیوارت جۆنزی باڵیۆزی ئه‌مریكایان راگه‌یاند، ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری بكات، له شه‌ڕی گرته‌وه‌ی موسڵ.
سوننه‌كان ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌یان هه‌یه، کە حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگاكانی دیاله و سه‌لاحه‌ددین و ئه‌نبار له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجامیاندا.
به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی عێراقیش ده‌ڵێن، حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كات.