شاندێکی ئەمریکا لە سەر پرسی رادەستکردنەوەی گولەن سەردانی تورکیا دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئاماژەکان پێمان دەڵێن کە ئەمریکا ئامادەیی هاوکاری بۆ رادەستکردنەوەی فەتحولا گولەنی بۆ تورکیا هەیە و دەشڵێت، شاندێکی ئەمریکا، رۆژانی 23 و 24ی ئاگۆست، بۆ تاوتوێ کردنی ئەم پرسە سەردانی تورکیا دەکەن.

بە گوێرەی رۆژنامەی حورییەت، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، چاوەڕێ دەکەین لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرپرسانی ئەمریکا، لە ئاستێکی باڵادا بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆ دەربارەی رادەستکردنەوەی گولەن سەردانی تورکیا بکەن.

چاوش ئۆغڵو گوتی، بڕیار وایە لە گەڵ وەزیری دادی تورکیا سەردانی ئەمریکا بکات و بۆ جارێکی دیکە داواکاری رادەستکردنەوەی گولەن بە شێوەیەکی فەرمی بخەنە بەردەم بەرپرسانی ئەمریکا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com