ئەمریکا فڕۆکەیەکی شەڕکەری نوێی لە عێراق تاقی دەکاتەوە

0

نوچەنێت-قطرە

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا باس لە بڕیارێکی وڵاتەکەی دەکات بۆ ناردنی فڕۆکەیەکی شەڕکەری نوێ بۆ عێراق و دەشڵێت، بە نیازین ئەم فڕۆکەیە لە شەڕی داعش لە عێراق تاقی بکەینەوە.

جەنەڕاڵ رۆبێرت نیلێر، فەرماندەی هێزی پیادەی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە فەرماندەیی سەربازی ئەمریکا بڕیاری داوە، کە فڕۆکەی شەڕکەری نوێی جۆری “ئێف35” رەوانەی عێراق بکات، تا تواناییەکانی ئەم فڕۆکەیە لە شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش تاقی بکاتەوە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، فەرماندەی هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکا راگەیاندووە، کە فەرماندەیی سەربازی ئەمریکا، رۆژی سێشەممەی رابردوو ئەم بڕیارەی دەرکردووە، و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە لە چوارچێوەی تاقیکردنەوە سەرەکییەکانی تواناییەکانی ئێف 35 و بە مەبەستی کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی داعش، ئەم فڕۆکەیەی رەوانەی عێراق دەکرێت.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا، ئەگەری هەیە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 35 کە بەرهەمی کۆمپانیای”لاکهید مارتین”ە، ببێت بە مستی سەرکوتکەری هێزی ئاسمانی سوپای ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com