نوچەنێت-ئیسنا
وەزارەتی دەرەەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی روسیا دەکات.
بەرپرسێکی ئاگادار لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا، بە ئاژانسی نۆڤێسێتی گوتووە، کە فرانک ڤۆڵتر شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، 15ی ئاب سەردانی روسیا دەکات.
بڕیارە لەم سەردانەی بۆ روسیا، شتاین ماییڕ لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە شاری یکاترینبۆرگ کۆببێتەوە.
دوایین گۆرانگارییەکانی ئۆکراینیا و روسیا، تەوەری سەرەکی ئەم دیدارە دەبێت. پێشتر شتاین مایێر گوتبووی، کە بە نیازە لە رۆژانەی داهاتوودا سەردانی یکاترینبۆرگ بکات.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، کە سەردانەکەی رژی دووشەممەی شتاین مایێر، بە مەبەستی دیدار لە گەڵ لاڤرۆف و باس و گفتوگۆ لە بارەی کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و نێودەولەتی ئەنجام دەدرێت.